وه‌زاره‌تی دارایی داوایه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كات


نەتەوە  |   15:58:36 2019-05-19  |   (5,464) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم داوای لە سەرجەم وەزارەتەكان و فەرمانگاكانی نەبەستراو بە وەزارەتەكان كردووە، "لیستی ناوی سەرجەم فەرمانبەرە تەنسیبكراوه‌كانیان بۆ بنێرن.
A+    A-

 

بەپێی گشتاندنێكی دارایی، وەزارەتی دارایی هه‌رێم، كه‌ لەسەرەتای ئەم مانگەدا دەرچووەو ئاراستەی سەرجەم وەزارەتەكان و فەرمانگاكانی نەبەستراو بە وەزارەتەكان كراوه‌، داوای لیستی ناوی سەرجەم فەرمانبەرانی گواستنەوەی راژە بەشێوەی كاتی (تەنسیبكراو) ئاراستەیان بكرێت.


هاوكات لەرێنمایی تایبه‌ت به‌ تەسیبی فه‌رمانبه‌ران ئاماژە بەوەكراوە: ساڵی یەكەمی تەنسیب مووچە و دەرماڵە لە فەرمانگەی دایك وەردەگرێت و لە ئەگەری نوێكردنەوەیدا، مووچەو دەرماڵەی كۆتا مووچەی دەكرێتە پێوەرو لەو فەرمانگەیە وەریدەگرێت كە بۆی تەتنسیبكراوە.


به‌پێی زانیارییه‌كان ئامانجی ئەو گشتاندنە بۆ ئەوەیە، كە لیستی سەرجەم فەرمانبەران كۆبكرێتەوە، بۆ ئه‌وه‌ی وەزارەتەكان رەچاوی رێنمایی تایبەت بە تەنسیب بكه‌ن.


هەر فەرمانبەرێكی حكومەتی هەرێم دەتوانێت دووجار خۆی تەنسیب بكات (راژەكەی بەشێوەی كاتی بگوازێتەوە بۆ وەزارەت یا فەرمانگەیەكی تر)، فەرمانبەری تەنسیبكراو دەتوانێت هەر جارێك شەش مانگ یا ساڵێك ته‌نسیب بێت.





loading...











زۆرترین بینراوەکان