به‌فه‌رمی ناوی كاندیده‌كانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم ئاشكراكرا


نەتەوە  |   14:42:48 2019-05-19  |   (265) جار خوێندراوەتەوە

loading...
په‌رله‌مانی كوردستان ناوی كاندیدانی پۆستی سه‌رۆكی داهاتوی هه‌رێمی ئاشكراكرد، هاوكات ناوی‌ پێنج كاندیدی‌ په‌سه‌ندكراوی‌ ئه‌و پۆسته‌ش ڕاگه‌یه‌نرا.
A+    A-

 

 

به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان، به‌گوێره‌ی‌ بڕگه‌ی‌ (3)ی‌ ماده‌ی‌ (4) له‌یاسای‌ كاراكردنه‌وه‌ی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم، هه‌مواری‌ شێوازی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆك تا په‌سه‌ندكردنی‌ ده‌ستور ژماره‌ (1)ی‌ ساڵی‌ 2019 ناوی‌ ئه‌و پاڵێوراوانه‌ی‌ كه‌ مه‌رجی‌ یاساییان تێدایه‌و خۆیان پاڵاوتبوو بۆ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌و نوسراوه‌ كه‌ واژۆی‌ هه‌ریه‌ك له‌د.ڤالا فه‌رید سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان و هێمن هه‌ورامی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان و مونا قه‌هوه‌چی‌ سكرتێری‌ په‌رله‌مانی‌ له‌سه‌ره‌ ناوی‌ ئه‌و كاندیدانه‌ی‌ په‌سه‌ندكراون بریتین: 
1- نێچیرڤان بارزانی

2- ئومێد عەبدولسەلام قادر

3- محەممەد حەمەساڵح قادر

4- رێبوار عەزیز مستەفا

5- هیوا عەبدوڵڵا خدر
هاوكات به‌گوێره‌ی‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانیش، له‌دوای ڕاگه‌یاندنی ناوی كاندیدانی سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم، ئه‌گه‌ر ناوی هه‌ر كاندیدێك لاببرێت ئه‌وه‌ دوو ڕۆژ له‌واده‌ی ڕاگه‌یاندنی ناوه‌كانه‌وه‌، بۆ تانه‌دان له‌دادگای ته‌میز دیاریده‌كرێت، دواتر ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌ماوه‌ی سێ ڕۆژدا ده‌توانێت دانیشتنی تایبه‌ت به‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم دیاریبكات.





loading...











زۆرترین بینراوەکان