لیستی موچەی مانگی 3 ئامادە دەكرێت


نەتەوە  |   13:25:16 2019-05-19  |   (5,362) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەشێك لە"گەنجینەكان" ئامادەكاری بۆ لیستی موچەی مانگی (3) دەكەن، هاوكات ئەگەری هەیە بەهۆی پشووی جەژنی رەمەزانەوە، چەند رۆژێك موچە دوابكەوێت.
A+    A-

 

به‌پێی زانیارییه‌كان تائێستا وەزارەتی دارایی هەرێم فەرمانی نەكردووە بەگەنجینەكان بۆئەوەی لیستی موچەی مانگی (3) ئامادە بكرێت، بەڵام هەندێك لەگەنجینەكان خۆیان ئامادەكارییان كردووەو داوایان لەفەرمانگەكان كردووە لیستی موچەی ئەو مانگە ئامادە بكەن و رەوانەی گەنجینەكانی بكەن بۆ وردبینی، چونكە ئەگەری هەیە بەهۆی پشووی جەژنی رەمەزانەوە، چەند رۆژێك موچە دوابكەوێت.


هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌، پێشتر لەدوای 20ی هەموو مانگێكەوە لیستی موچەی مانگی دواتر رەوانەی گەنجینە دەكرا، بەڵام ئێستا بەوشێوەیە نییە، هەندێك لەفەرمانگەكان لیستی موچەیان ناردووەو هەندێكیشیان نەیانناردووە.





loading...











زۆرترین بینراوەکان