مەترسی لەسەر گەشتكردن بۆ ئێران دروستبووە؟


نەتەوە  |   19:31:18 2019-05-18  |   (1,741) جار خوێندراوەتەوە

loading...
نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە "تاران" دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیانی هەرێم لە ئەگەری ئەنجامدانی گەشتكردن بۆ ئێران و رایده‌گه‌یه‌نێت، "هەمووان دڵنیایی ئەوە دەدەن شەڕ لەنێوان ئەمریكاو كۆماری ئیسلامی ئێران روونادات".
A+    A-

 

نازم عومەر دەباغ، نوێنەری حكومەتی هەرێم لە تاران له‌ لێدوانێكدا بۆ رادیۆ نەوا رایگەیاندووه‌، ئەوەی كە دەبینرێت لەئێستادا هەمووان دڵنیایی ئەوە دەدەن شەڕ لەنێوان ئەمریكاو كۆماری ئیسلامی ئێران روونەدات و بەپرسانی ئیرانیش جەخت لەوە دەكەنەوە، كە ئەوەش گرتنەبەری رێگەی ئاشتییەو ئەو لێدوانانە هاندانێكن لەوبارەیەوە.


دووپاتیشیكرده‌وه‌، "پێم وانییە مەترسی هەبێت لەسەر هاتوچۆ و گەشتكردنی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران چونكە ئەو شوێنانەی كە دەكەونە بەرئامانجی موشەكەكان ئەگەر شەڕەكە روبدات زۆر دوورە لە شوێنی هاتوچۆی هاووڵاتیان و ئەوانەشی لەوێن".


نازم عومەر دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران راشیگەیاند، "وەكو خۆم گەشبینم بەوەی كە شەڕ ڕوونادات، لە پشتی پەردەش وەكو دەوترێت رەنگە سیاسەت ئاوس بێت بە زۆر شت كە رەنگە بیری لێنەكرێتەوە".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان