دوا بڕیار لەسەر كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتیمانی دەدرێت


نەتەوە  |   17:51:36 2019-05-18  |   (674) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم ڕایده‌گەیه‌نێت، "چاوەڕوانی كابینەی نوێی حكومەت دەكەن بۆ دابینكردنی كارەبا و سووتەمەنی و دواتر بڕیار لەسەر كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتیمانی دەدەن".
A+    A-

 

ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم ئاماژەی بەوەكردوه‌، تا ناوەڕاستی ئەم مانگە كارەبای پێویستیان بۆ هاووڵاتیان دابینكردووە، بەڵام لەگەڵ بەرزبوونەوەی پێداویستی كارەبادا، لۆدیش لەسەر كارەبا زیاتر بووە.


ناوبراو هێمای بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، "چاوەڕوانی كابینەی نوێ دەكەین بۆ بڕیاری كۆتایی بزانین دۆخەكە دەبێت بە چی، داوای پێداویستی سووتەمەنیمان كردووە و نازانین چۆن وەڵاممان دەدرێتەوە، لەسەر بنەمای وەڵامی حكومەت بڕیاری كۆتایی لەسەر پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا بۆ هاوین دەدرێت".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان