دابه‌ش موچه‌ی مانگی 3 داوا ده‌كه‌وێت؟


نەتەوە  |   15:33:45 2019-05-18  |   (10,502) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشکرایدەکات: "پێش جەژنی رەمەزان هیچ مووچەیەكی تر دابەشناكرێت بەهۆی نەهاتنی پارەی پێویست لە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان و حكومەتی ناوەندی عێراقەوە".
A+    A-

 

لە ئێستادا دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی 2019 بەردەوامی هەیە و بڕیارە رۆژی 23ی ئەم مانگە بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی شارستانی كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە بهێنرێت.


ماڵپه‌ڕی دواڕۆژ سەبارەت بەده‌ستپێكردنی دابەشكردنی مووچەیەكی تر پێش جەژنی رەمەزان، له‌زاری بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری كە ئاگاداری دابەشكردنی مووچەیە بڵاویكردۆته‌وه‌، "بەهۆی ئەوەی سەرچاوەی مووچە بریتیە لە 378 ملیار دیناری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان و 453 حكومەتی ناوەند بۆیە هیچ مووچەیەكی تر پێش جەژنی رەمەزان دابەشناكرێت".


به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، "وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەسەرەتای مانگ ئەو بڕە پارەیە بۆ وەزارەتی دارایی دەنێرێت و جەژنی رەمەزانیش لەسەرەتای مانگدایە بۆیە هیچ مووچەیەكی تر دابەشناكرێت".


چەند مانگێکە دابەشكردنی مووچە لە پێنجی مانگەوە دەستپێدەكات تاوەكو 23ی هەمان مانگ كۆتایی دێت، بەڵام ئەگەر پێنجی مانگ بكەوێتە پشوو ئەوا دابەشكردنی مووچە یەک بۆ دوو رۆژ دوادەكەوێت.


پێشتریش رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم رایگەیاندبوو، دابەشكردنی مووچە هەموو سی رۆژ جارێك دەبێت، بەڵام ئەگەر پێنجی مانگ بكەوێتە پشوو ئەوا رۆژێك بۆ دوو رۆژ دوادەخرێت.





loading...











زۆرترین بینراوەکان