فراكسیۆنه‌ كوردیه‌كان له‌ به‌غدا راگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌


نەتەوە  |   14:35:12 2019-05-18  |   (309) جار خوێندراوەتەوە

loading...
فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ناو پەرلەمانی عێراق لەسەر "ڕووداو و پێشێلکارییەکانی ناوچە کێشەلەسەرەکان بەرامبەر بە هاوڵاتییانی کورد"، ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ئیدانەی ئەو توندوتیژییانەیان کرد و داواشیان لە سەرۆک کۆمار و حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق کردووە هەڵوێستیان هەبێت.
A+    A-

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، کە رۆژی شه‌ممه‌ بڵاویانکردووەتەوە، فراکسیۆنە کوردستانییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، لەلایەن چەند دەستێكی ڕەشی نادیارەوە، بە بەردەوامی هەوڵی شێواندن و زیانپێگەیاندنی هاووڵاتییان و جوتیارانی سنوری خانەقین و گوندەکانی دەوروبەری دەدرێت.


ئاماژەیان بەوەش کردووە، بەهۆی کردەوە تیرۆریستی و توندوتیژییەکانەوە لە سنورەکە تا ئێستا 40 هاوڵاتی شەهید بوون و، زیانێکی مادی زۆریش بە ناوچەکە گەیشتووە.


لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "ئەو دەستە ڕەشە هەستاون بە سوتاندنی دەخڵ و دانی هاووڵاتییان و ئاگرتێبەردان و ڕووخاندن و بۆمبڕێژكردنی زەوی و زاری گوندەكان، لە ماوەی هەفتەیەكدا چوار هاووڵاتی شەهیدبوون، كە یەكێكیان مامۆستایە."


ڕاشیانگەیاندووە، پێویستە دەستبەجێ سەرۆکایەتیی کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان بێنە سەر خەت و ڕێوشوێنی پێویست و خێرا بگرنەبەر، بۆ ڕێگەگرتن لەو زوڵم و ستەمەی بەرامبەر بە شاری خانەقین و دانیشتووانەکەی دەکرێت.


ئەوە لەکاتێکدایە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە سنوری قەزاکانی خانەقین و مەخمور دەیان دۆنم زەویی کشتوکاڵیی جوتیاران لەلایەن داعشەوە سوتێنراون.


لە سنوری قەزای دوبزیش هێزە ئەمنییەکان خراونەتە دۆخی ئامادەباشییەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێکی چاوەڕواننەکراو لە ناوچەکە.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان