ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی‌ داراییه‌وه‌


نەتەوە  |   13:34:33 2019-05-18  |   (2,493) جار خوێندراوەتەوە

loading...
له‌سه‌ر زیادكردنی‌ "نه‌سریه‌و خه‌رجی فه‌رمانگه‌كان"، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ داراییه‌وه‌ ڕونكردنه‌وه‌ ده‌درێت، سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه‌، ئه‌وله‌ویه‌تی‌ ئه‌وان دابینكردنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانه‌.
A+    A-

 

ماڵپه‌ڕی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ وه‌زاره‌تی‌ داراییه‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، له‌ئێستادا هیچ به‌رنامه‌یه‌ك بۆ زیادكردنه‌وه‌ی‌ خه‌رجی و نه‌سریه‌ی‌ فه‌رمانگه‌كان له‌ئارادانییه‌، هیچ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ و فه‌رمانگه‌یه‌كیش نه‌سریه‌ی بۆ زیادنه‌كراوه‌، كه‌ پێشتر به‌هۆی قه‌یرانی‌ داراییه‌وه‌ بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌یان درابوو.


به‌وته‌ی‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ دارایی، ئێستا ئه‌وله‌ویه‌تی‌ حكومه‌ت هه‌رێم دابینكردنی‌ موچه‌ی مانگانه‌یه‌ بۆ فه‌رمانبه‌ران و كار به‌و ئاڕاسته‌یه‌ش ده‌كرێت.


وتیشی: "كابینه‌ی‌ نوێی حكومه‌تی‌ هه‌رێم هه‌ركات پێكهێنرا سیاسه‌ت و به‌رنامه‌و ئه‌جێندای‌ تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه‌و تائێستاش به‌رنامه‌ی‌ نوێی حكومه‌تی‌ هه‌رێم ڕانه‌گه‌یه‌نراوه‌، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه‌ ده‌توانێت بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی‌ نه‌سریه‌و خه‌رجی فه‌رمانگه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانه‌وه‌ بدات".





loading...











زۆرترین بینراوەکان