له‌ كه‌شناسی هه‌رێمه‌وه‌ زانیاری له‌سه‌ر گه‌رمای ئه‌مساڵ ئاشكراده‌كرێت


نەتەوە  |   17:53:32 2019-05-17  |   (1,109) جار خوێندراوەتەوە

loading...
كه‌شناسی "هه‌رێم" له‌سه‌ر به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له‌م مانگه‌ ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمیش ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌، هیچ پێشبینییه‌كی دروست بكرێت بۆ كه‌شی ئێستا.
A+    A-

 

ئه‌ژی چه‌تۆ، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ڕایگه‌یاندوه‌، هه‌ر ساڵێك پله‌كانی گه‌رما به‌جۆرێك ده‌بێت، به‌ڵام له‌مساڵداو به‌راورد به‌ساڵی ڕابردوو پله‌كانی گه‌رما به‌رزترن، هه‌رچه‌ند هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی سه‌لمێندراو نییه‌، كه‌ تێكڕای هاوینی ئه‌مساڵ زۆر گه‌رمتر ده‌بێت له‌ساڵانی ڕابردوو.


ناوبراو وتیشی:" له‌ئێستادا پێشبینیكردنی دوورمه‌ودای كه‌شوهه‌وا كارێكی زۆر ئه‌سته‌مه‌، به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رماش له‌م دۆخه‌دا ئاساییه‌و بارسته‌یه‌كی گه‌رم كاریگه‌ری له‌سه‌ر باشورو ناوه‌ڕاستی عیراق كردووه‌و تاڕاده‌یه‌كیش له‌ناوچه‌كانی هه‌رێم ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه‌".


رونیشیكرده‌وه‌، "ستونبوونی تیشكی خۆر له‌سه‌ر نیوه‌گۆی باكوری زه‌وی، واده‌كات پله‌كانی گه‌رما ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ به‌رزببێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش شتێكی نامۆ نییه‌و ئاساییه‌، چونكه‌ زۆرجار چه‌ند ڕۆژێكی به‌رده‌وام، پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌، به‌ڵام به‌هاتنی بارسته‌هه‌وایه‌كی فێنك نزمده‌بنه‌وه‌، دوای نه‌مانی بارسته‌هه‌واكه‌ش دیسانه‌وه‌ چه‌ند پله‌یه‌ك به‌رزبونه‌وه‌ به‌خۆوه‌ ده‌بینن".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان