لەسەر ئەو رەخنانەی روبه‌ڕووی بۆته‌وه‌ هاتە دەنگ


نەتەوە  |   15:32:05 2019-05-17  |   (1,884) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی درامای "سه‌مای ته‌رزه‌"، شوانه‌ جه‌زا لەسەر ئەو ڕەخنەو کۆمێنتانەی کە بە ناوی ئەوەوە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوده‌كرێته‌وه‌، دێته‌ده‌نگ.
A+    A-

 

لە لاپەڕەی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك  شوانە جەزا، ئەکتەری درامای سەمای تەرزە، کە لە ئێستادا لە كوردستان پەخشدەکرێت بڵاویكردۆته‌وه‌، "دوای سڵاو و ڕێزم بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌و بینه‌ره‌ جوانانه‌ی‌ كه‌ بینه‌ری درامای سه‌مای ته‌رزه‌ن من هیچ ڕێ به‌خۆم ناده‌م جوێن به‌ هیچ كه‌سێكی ڕه‌خنه‌گر بده‌م  له‌ دراماكه‌ماندا بۆیه‌ تكایه‌ من هیچ به‌رپرس نیم كه‌ وێنه‌ی‌ منیان داناوه‌ و قسه‌ی‌ نه‌شیاو و ناشرینی پێ ده‌نوسن و به‌دواچونم كردوه‌ كه‌سانێكن ده‌یانه‌وێت من ناشرین بكه‌ن له‌ لای بینه‌ران".


ئاماژەی بەوەشکردووە "جێی شانازیه‌، كه‌ له‌ ئێستادا درامای سه‌مای ته‌رزه‌ زۆرترین بینه‌ری هه‌یه‌ و ئه‌وه‌ش جێی خۆشحاڵی منه‌، كه‌ وه‌ك كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی دراماكه‌ به‌ژداریم كردووه‌، هیوادارم بتوانم زیاتر خزمه‌تتان بكه‌م و ئێوه‌ش بینه‌ری بن، هه‌مووتانم خۆش ده‌وێت".


جێی باسه‌ درامای سەمای تەرزە لە سەرەتای مانگی رەمەزانەوە پەخشدەکرێت، هەرچەندە بینەرێکی زۆری لە دەوری خۆی کۆکردووەتەوە، به‌ڵام لەسەر ناوەڕۆکی دراماکەو نواندنی بەشێک لە ئەکتەرەکان لەلایەن ژمارەیەک راگەیەندکار و هونەرمەندان و هاوڵاتیانەوە رەخنەی زۆری لێ گیراوە.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان