پێش جه‌ژن موچه‌ی مانگی 3 دابه‌شده‌كرێت؟ 


نەتەوە  |   13:14:41 2019-05-17  |   (18,997) جار خوێندراوەتەوە

loading...
واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 3ی ئه‌مساڵ ده‌كه‌وێته‌ "جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان"ه‌وه‌، به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیارییانه‌شی ده‌ستكه‌وتون، بۆ چه‌ند ڕۆژێك دابه‌شكردنی موچه‌ی ئه‌و مانگه‌ دواده‌كه‌وێت، په‌رله‌مانتارێكی لیژنه‌ی داراییش له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌وباره‌یه‌وه‌ زانیاری ده‌خاته‌ڕوو.
A+    A-

 

هه‌رچه‌نده‌ تائێستا یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان دیارینه‌كراوه‌، به‌ڵام به‌گوێره‌ی‌ پێشبینییه‌ فه‌له‌كییه‌كان، پێده‌چێت یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان بكه‌وێته‌ 4 یاخود 5ی مانگی داهاتووه‌وه‌، ئه‌و واده‌یه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 3ی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.


به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كانیش، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی ڕۆژانی 5ی هه‌موو مانگێك ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌كات، بۆیه‌ پێناچێت دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 3 پێشبخرێت، به‌ڵكو بۆ دوای كۆتاییهاتنی پشوه‌كانی جه‌ژن دواده‌كه‌وێت.


له‌لایه‌كی‌ دیكه‌شه‌وه‌ د.جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی ئێس ئێن ئێن ڕایگه‌یاندوه‌، "سیستمی دابه‌شكرنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌عیراق به‌و جۆره‌یه‌، كه‌ له‌ڕۆژانی 18ی هه‌موو مانگێك پاره‌ له‌وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌ته‌كان و له‌ڕۆژانی 25ی هه‌موو مانگێكیش دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌ستپێده‌كات و زۆرجاریش له‌و واده‌یه‌ به‌شێكی زۆری موچه‌خۆران موچه‌پان پێده‌درێت".


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "نازانرێت ئایا به‌غدا ناردنی پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم پێشده‌خات بۆ ئه‌وه‌ی پێش جه‌ژن موچه‌ دابه‌شبكرێت یان نا".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان