سەرەتای هەفتەی داهاتوو دیاردەیەکی دەگمەنی گەردوونی روودەدات


نەتەوە  |   18:19:44 2019-05-16  |   (376) جار خوێندراوەتەوە

loading...
پێشبینی دەکرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو دیاردەیەکی گەردوونیی سەرنجراکێش رووبدات و رەنگی مانگ تێیدا دەگۆڕدرێت.
A+    A-


بەگوێرەی هەواڵێکی کە لە ماڵپەڕی میرەر-ی بریتانییەوە بڵاوکراوەتەوە، واپێشبینی دەکراێت کە رۆژى شەممەی داهاتوو رێکەوتی 2019/5/18 دیاردەیەکى گەردوونى سەرنجڕاکێش رووبدات و شێوەى مانگ بە تەواوەتى دەربکەوێت و رەنگى بگۆڕدرێت بۆ شین.

 

بەگوێرەی زانیارییەکەش لەو رۆژەدا دەتوانرێت بەتەواوەتى ئەو دیاردەیە ببینرێت و لە رۆژی 22 ى ئابى ساڵى 2021یشدا دیاردەکە بەهەمان شێوە دووبارە دەبێتەوە".

 

لەو هەواڵەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، کە کاتێک مانگ دەکەوێتە دیوەکەى دیکەى خۆرەوە، شێوەکەی بە تەواوەتى دەردەکەوێت و رۆشناییەکەشى لە رۆژدا شین دەبێت، بەڵام لە شەودا رەنگى ئاسایی دەبێتەوە.

 

هاوکات ئاژانسى ناسا-ى ئەمریکایی لەبارەی روودانی دیاردەکەوە رایگەیاندووە "بەشێوەیەکى ئاسایی هەمیشە لەم وەرزەدا دیاردەکە 3 مانگ بە تەواوەتى دەبینرێت و دوو ساڵ و نیو جارێک روو دەدات، بەڵام ئەو دیاردە گەردوونییە وایکردووە ئەمجارەیان 4 مانگ بە تەواوەتى لە یەک وەرزدا ببینرێت ئەمەش دیاردەیەکى گەردوونى سەرنجڕاکێش و دەگمەنە".





loading...











زۆرترین بینراوەکان