بۆ ئەوانەی بەڕۆژوون... خواردنەوەی ئاوی گەرم ئەم سوودانەی هەیە


نەتەوە  |   17:10:50 2019-05-16  |   (138) جار خوێندراوەتەوە

loading...
پزیشكێك ئاشکرای دەکات کە خواردنەوەی ئاوی گەرم راستەوخۆ كاریگەریی لەسەر جەستە هەیە، بەتایبەتی بۆ دابەزاندنی كێش و هاوكات تێكەڵكردنی چەند دڵۆپێك ئاوی لیمۆ و خواردنەوەی پێش نان خواردن بە خواردنەوەیەکی بەسوود وەسف دەکات.
A+    A-


سۆران محەمەد غەریب پزیشکی پسپۆڕی هەناوی و رۆماتیزم و فەقەرات بە سایتی خەڵك- راگەیاندووە، توێژینەوەكان لەسەر ئاوی گەرم و سوودەكانی لەرووی تەندروستییەوە بەردەوامە، چونكە راستەوخۆ كاریگەریی لەسەر جەستە هەیە، بەتایبەتی بۆ دابەزاندنی كێش.

 

ئەو پزیشكە ئاماژەشی بەوە داوە کە خواردنەوەی ئاوی گەرم شەش سوودی گرنگی هەیە ، لەوانە:

1-بۆ ئاسانكردنی هەناسەدان و چارەسەری هەوكردنی جیوب بەسوودە.

2-ئاوی گەرم باشترە بۆ ددان، چونكە ئاوی سارد زیانی پێدەگەیەنێت.

3-چارەسەری كێشەی قەبزبوون و سكچوون دەكات، هاوكات چالاككردنی ریخۆڵە، بەتایبەتی ئەگەر لەسەر گەدەی خاڵی (لەكاتی بەربانگ و رۆژوو شكاندندا) بخورێتەوە.

4-خواردنەوەی ئاوی گەرم پێش نانی بەیانی (كە ئێستا موسڵمانان پارشێو هەڵدەستن بۆ نانخواردن)، یارمەتی خاوێنكردنەوەی لەش لە ژەهر دەدات، بەتایبەتی ئەگەر ئاوەکە چەند دڵۆپێک ئاوی لیمۆی تێدابێت.

5-یارمەتی كەمبوونەوەی ئازاری گەدە دەدات، بەتایبەتی لەكاتی هەرسكردندا یان قەبزبوون.

6-یارمەتی توانەوەی چەوری سەر جگەر، یان لەش دەدات و كێشت دادەبەزێنێت.





loading...











زۆرترین بینراوەکان