كەش و هەوای رۆژی هەینی


نەتەوە  |   16:58:26 2019-05-16  |   (1,378) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی ‌و بوومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەكانی خۆی بۆ كەش‌و هەوای رۆژی هەینی رێکەوتی 2019/5/17 راگەیاند.
A+    A-


بە گوێرەی خشتەیەك كە ئەو بەڕێوەبەرایەتییە بڵاویكردووەتەوە، پێشبینییەكانی خۆی بۆ كەش‌و هەواو پلەكانی گەرما‌و خێرایی باو مەودای بینین لە سەرجەم پارێزگاكانی كوردستاندا بۆ رۆژی هەینی خستۆتەڕوو.

 

لەوبارەیەشەوە بەپێی ئەوەی راگەیەندراوە ئاسمانی پارێزگاکانی  هەولێرو دهۆک ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و هەرچی پارێزگای سلێمانی و کەرکوکیشە ساماڵ دەبێت.

 

سەبارەت بە پێشبینییەكانیش بۆ پلەكانی گەرما، بەرزترین پلە لە كەركوك تۆمار دەكرێت كە (39) پلە دەبێت‌ و نزمترین پلەش لە دهۆک تۆمار دەكرێت كە (21)  پلە دەبێت.

 

هەرچی خیرایی (با) شە، لە هەموو پارێزگاکانی هەرێم (5 -10) كیلۆمەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا.

 

مەودای بینینیش لە سەرجەم  پارێزگاکانی هەرێمدا (10) کیلۆمەتر دەبێت.





loading...











زۆرترین بینراوەکان