هەفتەی داهاتوو مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت


نەتەوە  |   16:21:56 2019-05-16  |   (1,833) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم ئاشكرای دەکات کە تا رۆژی "22ی مووچه‌ی مابگی شوباتی سەرجەم وه‌زاره‌ته‌كان و خانه‌نشینان دابه‌شده‌كرێت.
A+    A-


لەو رووەشەوە سه‌رچاوه‌‌كەی وەزارەت رایگەیاندووە کە:

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 2019/5/19  مووچەی وەزارەته‌كانی شاره‌وانی، كاره‌با، گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن، پلاندانان، كشتوكاڵ، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، ژینگه‌، ده‌سته‌ی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ، ده‌زگای مین و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن دابەشده‌كرێت.

دووشەممە 2019/5/20 مووچەی وه‌زاره‌ته‌كانی بازرگانی، رۆشنبیریی، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دابه‌شده‌كرێت.

 

سێشه‌ممه‌ 2019/5/21 مووچه‌ی خانه‌نشینی سەربازی دابه‌شده‌كرێت.

 

چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه 22 و 23 /5 /2019 مووچه‌ی خانه‌نشینی شارستانی دابه‌شده‌كرێت.





loading...











زۆرترین بینراوەکان