بەرزترین پلەی گەرما لە كوردستان تۆماركرا


نەتەوە  |   16:01:31 2019-05-16  |   (126) جار خوێندراوەتەوە

loading...
پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە كردووە، ئەوەش لەدوای تەواوبوونی ئەو شەپۆلە بارانبارین و سەرمایەی کە کۆتایی مانگی رابردوو و سەرەتای ئەم مانگە رووی لە هەرێم کردبوو.  لەو رووەشەوە كەشناسی هەرێمی ئاشكرای کردووە كە بەرزترین پلە لە باشووری کوردستان تۆمارکراوە.
A+    A-


 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا، رایگەیاندووە: ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتی 2019/5/16 پلەكانی گەرما لە شارەكانی كوردستان بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوەو لە "شاری خانەقین بەرزترین پلە تۆماركراوە کە 43 پلەیەو دوای ئەویش هەردوو قەزای خورماتوو و کەلار دێن لە  لە خورماتوو 41 پلە و لە كەلاریش 40 پلەی سەدی بووە.

 

راشیگەیاندووە، هەریەك لە شارەكانی هەولێر 37 پلە و سلێمانی 34 پلە و دهۆك 35 پلە و هەڵەبجە 35، لە پارێزگای كەركوكیش 40 پلەی سەدی بووە.

 

ئاماژەش دراوە بەوەی کە لە حاجی ئۆمەران و شارۆچكەی سۆران پلەكانی گەرما نزمترینی تۆماركردووە، بە 25 پلە و 30 پلە و ساردترین ناوچەكانی هەرێم بوون لەمڕۆدا.





loading...











زۆرترین بینراوەکان