ئەنجامدەری تەقینەوەكەی موسڵ لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکرا


نەتەوە  |   15:49:10 2019-05-16  |   (126) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی "هەولێر دەستگیركردنی ئەنجامدەری تەقاندنەوەی ماتۆڕسكیلە بۆمڕێژكراوەكەی كۆمەڵگەی رۆشنبیریی شاری موسڵ رادەگەیەنێت".
A+    A-


بەپێی راگەیەندراوێك کە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای هەولێر بڵاویکردووەتەوە تێیدا هاتووە: "دوای تەقینەوەی ماتۆڕسكیلێكی بۆمڕێژكراو لە 4 ی ئەم مانگەدا، لە ناوچەی كۆمەڵگەی رۆشنبیریی شاری موسڵ، لە سەرچاوەكانمانەوە زانیاریمان لەبارەی تۆمەتبارەكەوە بەدەست گەیشت".

 

هەر لەو راگەیەندراوەدا جەخت لەسەر ئەوەش کراوەتەوە کە "دوابەدوای ئەوەی توانراوە تۆمەتبار (ئەحمەد محەمەد مەهدی ساڵح) دەستگیر بكرێت، لە دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا، دانی بەوەدا ناوە کە ئەو تەقینەوەكەی ئەنجامداوە و دەستگیركردنەكەشی بەپێی ماددەی 4ی تیرۆرە".

 

لەو بارەیەشەوە ئاماژەی بە هاوئاهەنگیش كردووە لەگەڵ دادگا پەیوەندیدارەكانی حكومەتی فیدڕاڵدا بە مەبەستی رادەستكردن و گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی لە دژی.

 

جێی ئاماژەیە لە رۆژی 2019/5/4، ماتۆڕسكیلێكی بۆمڕێژكراو لە ناوچەی سەقافی لە نزیك چێشتخانەی تەماتە لە شاری موسڵ تەقییەوە، بەو هۆیەشەوە 3 كەس برینداربوون و زیانێكی ماددیی زۆریش بەر ناوچەكە كەوت.





loading...











زۆرترین بینراوەکان