سه‌رۆكى جووڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ ده‌ستگیركرا


نەتەوە  |   15:31:48 2019-05-16  |   (133) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بە بڕیاری دادوەری دادگای سلێمانی، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکى جووڵانەوەى نەوەى نوێ دەستگیرکرا.
A+    A-


دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی گشتی سلێمانی بانگهێشتى به‌رده‌م دادوه‌رى كرد، پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ رێکەوتی 2019/5/16 شاسوار عه‌بدولواحید چووه‌ دادگاو پاش لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا بڕیارى ده‌ستگیركردنى بۆ دەرچوو.

 

لە پەیامێکیشدا پێش ئەوەى بچێتە بەردەم دادوەر، شاسوار عەبدولواحید رایگەیاند: ئەوەی ئەوان و هاوڕێکانیان دەیچێژن "باجی هەڵوێستەکانیانە نەک هەڵە".

 

دوای تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن شادی نەوزاد، پەرلەمانتاری نه‌وه‌ى نوێ لەسەر ئەوەی لەلایەن سەرۆکی جووڵانەوەکەوە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی دەستکاریکراوی لێکراوە، بە فەرمانی دادوەر دوو سکرتێری تایبەتی شاسوار عەبدولواحید و چەند خۆبەخشێکی جووڵانەوەکەی دەستگیرکران.

 

دواتریش ئاسایش تۆمارێکی ڤیدیۆی بڵاوکردەوە کە تێیدا پێنج کەس کە دوانیان سکرتێری تایبەتی شاسوار عەبدولواحید بوون رایانگه‌یاند کە بە فەرمانی سەرۆکی جووڵانەوەکە هەڕەشەیان لە شادی نەوزاد کردووە، هەروەها ئاشکرایانکرد کە چەندین پەیجی نافەرمیان هەبووە کە له‌ رێیه‌وه‌ هێرشیانکردووەتە سەر كه‌سانى جیاجیا.

 

ئەو تۆمەتانەش لەلایەن سەرۆک و خۆبەخشەکانی جووڵانەوەی نەوەی نوێ-وە لە رێی میدیاکانی نزیک لە جووڵانەوەکەوە رەتدەکرێتەوەو بە سیناریۆی وەسف دەکرێت.

 





loading...











زۆرترین بینراوەکان