چەند هەڵسوڕاوێکی بزووتنەوەی گۆڕان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه رادەگه‌یەنن


نەتەوە  |   15:18:45 2019-05-16  |   (313) جار خوێندراوەتەوە

loading...
له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا چوار به‌رپرسى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆیان لە بزووتنەوەکە رادەگه‌یەنن و له‌چه‌ند خاڵێكیشدا هۆكاره‌كانى روون ده‌كه‌نه‌وه‌.
A+    A-


له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا کە ئه‌و هەڵسوڕاوە باڵایانەی گۆڕان لە کەرکوک ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2019/5/16 بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، هاتووه‌: لە سەروبەندی رێکكەوتنی بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستاندا بۆ دروستکردنی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم، سەرەڕای پێشنیاز و ئیلحاحی زۆرمان لەسەر هەردوو ئاستی جڤاتی نیشتمانی و خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گٶڕان هیچ پشک و ئەجێندایەکی ئەوتۆی بۆ کەرکوک و خورماتو و ناوچە کوردستانییە دابڕێندراوەکان تێدا نەبوو.

 

ده‌شڵێن: "دوای بێ هیوابوونمان لە خانەی راپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانی بۆ راستکردنەوەی ئەو بارودۆخە، بڕیارماندا دەست لە کاربکێشینەوە و لێرەوە بەڵێن دەدەین لەسەر ئەرک و کاری سیاسیی خۆمان بەردەوام دەبین بۆ هێنانەدیی ئەو ئامانجانەی بڕوامان پێی بووە".

 





loading...











زۆرترین بینراوەکان