بڕیارێك بۆ خه‌رجكردنی‌ جیاوازیی‌ مووچه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت


نەتەوە  |   14:53:02 2019-05-16  |   (897) جار خوێندراوەتەوە

loading...
روونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ خه‌رجكردنی‌ جیاوازی‌ مووچه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌وە ده‌درێت كه‌ "له‌‌مساڵدا خانه‌نشین ده‌كرێن و لەو رووەشەوە بەرپرسێکی دارایی رایده‌گه‌یه‌نێت: ده‌بێت به‌رله‌ خانه‌نشینكردنیان جیاوازیی مووچه‌كه‌یان به ‌لیستێكی‌ جیاواز بۆ خه‌رجبكرێت".
A+    A-


حه‌سه‌ن ره‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گه‌نجینه‌ی‌ یه‌ك له‌ سلێمانی‌ رایگه‌یاندووە: ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی‌ جیاوازیی‌ مووچه‌یان هه‌یه‌ و كاتێك خزمه‌ت و راژه‌یان ‌كۆتایی دێت و خانه‌نشین ده‌كرێن، ده‌بێت به‌رله‌ خانه‌نشینكردنیان له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌كه‌ی‌ خۆیانه‌وه‌ جیاوازیی مووچه‌كه‌یان بۆ خه‌رجبكرێت كه ‌له‌ماوه‌ی‌ ساڵانی‌ رابردوودا ئه‌و جیاوازیی مووچه‌یەیان هه‌بووه‌.

 

لەوبارەیەوە بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی-ی وتووە: "به‌گوێره‌ی‌ رێنمایی وه‌زاره‌تی‌ دارایی ئه‌و مووچه‌خۆرانه‌ی‌ جیاوازیی مووچه‌یان هه‌یه‌ ده‌بێت له ‌پله‌ی‌ وه‌زیفیدا بن، هه‌ركاتیش خانه‌نشین ده‌كرێن، ده‌بێت به‌رله ‌خانه‌نشین بوونیان جیاوازیی مووچه‌كه‌یان له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌كه‌ی‌ خۆیانه‌وه‌ بۆ خه‌رج بكرێت.

 

راشیگه‌یاندووە: خه‌رجكردنی‌ ئه‌و جیاوازیی مووچه‌یه‌ به ‌لیستی‌ جیاواز له ‌مووچه‌كانیان بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ خه‌رج ده‌كرێت و ده‌بێت به‌رله ‌خانه‌نشینكردنیان بۆیان وەری بگرن و هه‌ر داواكارییه‌كیش له‌و باره‌یه‌وه‌ لایه‌ن فه‌رمانگه‌كه‌ی‌ خۆیانه‌وه‌ بۆ ئێمه‌ ره‌وانه‌ بكرێت كاری‌ پێده‌كه‌ین و جێبه‌جێی ده‌كه‌ین.





loading...











زۆرترین بینراوەکان