بارزانی‌ بە نامه‌یه‌ك وەڵامی یه‌كێتی دەداتەوە


نەتەوە  |   14:42:09 2019-05-16  |   (329) جار خوێندراوەتەوە

loading...
مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان به ‌نووسراوێك وه‌ڵامی یه‌كێتی ده‌داته‌وه‌ و پابه‌ندبوونی‌ خۆی‌ به‌و به‌ڵێنانه‌وە دووپات دەکاتەوە کە بەو حزبەی داوه‌ و ئه‌ندامێكی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتیش ناوه‌ڕۆكی‌ نامه‌كه‌ی‌ بارزانی‌ ئاشكراده‌كات.
A+    A-


سامان گه‌رمیانی‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ڕایگه‌یاندووە: "وه‌كو یه‌كێتی‌ داوایانكردووە‌ پارێزگای كه‌ركوك بارودۆخێكی‌ تایبه‌تی‌ هه‌یه ‌و پێویسته‌  چاره‌سه‌رێكی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ بۆ بدۆزرێته‌وه‌ به‌وه‌ی‌ پارێزگارێك دابنرێت، ئه‌و داواكارییه‌شیان ئاراسته‌ی‌ بارزانی‌ كردووه‌".

 

گەرمیانی لە لێدوانێکیدا بۆ ئێس ئێن ئێن ئەوەشی ئاشكراكردووە کە "له‌وه‌ڵامی‌ داواکەی یه‌كێتیدا مه‌سعود بارزانی‌ جه‌ختیكردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌وان وه‌كو پارتی‌ له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ خۆیانن و رێكه‌وتنه‌كه‌ی پێشتر ئه‌نجامیانداوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ پرسی كه‌ركوك تێكناده‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دوای‌ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ حكومه‌ت، یه‌كێتی‌ و پارتی‌ ئه‌و پرسه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدادا یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه‌".

 

به‌وته‌ی‌ ناوبراو "بارزانی‌ وه‌ڵامه‌كه‌ی‌ به ‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری‌ یەکەمی سكرتێری‌ گشتیی‌ یه‌كێتی‌ كردووه‌و جه‌ختی كردووەته‌وه‌ لەسەر ئەوەی کە پابه‌ندی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ن له‌باره‌ی‌ كه‌ركوكه‌وه‌ كه‌ پێشتر ئه‌نجامیانداوه‌و قسه‌یان له‌سه‌ركردووه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش شاندێکی هاوبه‌شی یه‌كێتی و پارتی‌ سه‌ردانی‌ به‌غدا بكه‌ن و ئه‌و پرسه‌و دانانی‌ وه‌زیری دادیش له ‌كابینه‌كه‌ی‌ عادل عه‌بدولمه‌هدیدا یه‌كلایی بكەنه‌وه‌".





loading...











زۆرترین بینراوەکان