دهۆک.. ته‌قینه‌وه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ ژمارەیەک برینداری لێکەوتەوە


نەتەوە  |   14:30:14 2019-05-16  |   (1,452) جار خوێندراوەتەوە

loading...
به‌هۆی‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌وە له‌سه‌ر رێگه‌ی‌ (ئامێدی‌ ـ دهۆك) هه‌موو جۆره‌ هاتوچۆیه‌ك قه‌ده‌غه‌كراو بەو هۆیەشەوە "ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی‌ سوپای‌ توركیا به‌سه‌ختی‌ برینداربوون، ‌هێزێکی‌ زۆری ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ش له‌شوێنی‌ رووداوه‌كه بڵاوەیان پێکراوە.
A+    A-


 

به‌گوێره‌ی‌ هەواڵێک کە کە سایتی ئێس ئێن ئێن-دا بڵاوکراوەتەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتی 2019/5/16، له‌سه‌ر رێگه‌ی‌ (ئامێدی‌ ـ دهۆك) نزیك گوندی‌ (سه‌یداوا) ته‌قینه‌وه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ روویداوه‌و بەو هۆیەشەوە بریندارێكی‌ زۆر هه‌یه‌.

 

بە گوێرەی زانیارییەکانیش ته‌قینه‌وه‌كه‌ لەئەنجامی تەقینەوەی بڕێكی‌ زۆر TNT-ەوە بووه‌ كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و رێگه‌یه‌ بۆ سه‌ربازانی‌ سوپای‌ توركیا دانراوەو به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ چوار سه‌رباز به‌سه‌ختی‌ برینداربوون و رێگه‌ی‌ هاتوچۆش لەدوای تەقینەوەکەوە داخراوه‌.

 

هەر بەگوێرەی هەواڵەکە ‌ئێستا ‌هێزێکی زۆری‌ ئاسایش له‌ سنووری‌ دهۆك و ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی‌ رووداوه‌كه‌ و سه‌ربازه‌ برینداره‌كانی‌ توركیاش گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ تورکیا لە بنکەکانی ئەو وڵاتە له ‌سنووری‌ دهۆك.





loading...











زۆرترین بینراوەکان