بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی: لەم هاوینەدا پێدانی كارەبا زیاد دەبێت


نەتەوە  |   20:23:38 2019-05-15  |   (2,969) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەڕێوەبەری "كۆنترۆڵ و گەیاندنی كارەبای سلێمانی" رایده‌گه‌یه‌نێت، لەم هاوینەدا پێدانی كارەبا زیاد دەبێت.
A+    A-

 

غالب محەمەد، بەڕێوەبەری كۆنترۆڵ و كارەبای سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ رادیۆ نه‌وا رایگه‌یاندووه‌، "بەرەو وەرزی گەرما دەڕۆین و خواستی هاووڵاتیان لەسەر كارەبا زیاد دەكات، بەڵام بۆ ئەمساڵ وەزارەتی كارەبا كۆمەڵێك كاریكردوە كەبڕی بەرهەمهێنانی كارەبا زیاد دەكات".


ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ساڵی رابردوو بەهەر سێ مانگەكەی هاوین بڕی 580 مێگاوات هاتووە، بەڵام بۆ ئەمساڵ چاوەڕێ دەكەین بگاتە 700 مێگاوات و بتوانین 14 كاتژمێر كارەبا بۆ هاووڵاتیانی سلێمانی دابین بكەین. 





loading...











زۆرترین بینراوەکان