ناوی كاندیدەكانی پۆستی سەرۆكی هەرێم رادەگەیەنرێت


نەتەوە  |   19:07:25 2019-05-15  |   (1,032) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سەرۆكایەتی‌ پەرلەمانی‌ "كوردستان" دەرگای‌ خۆپاڵاوتنی‌ بۆ پۆستی‌ سەرۆكی‌ هەرێم داخست، بڕیاریشە ڕۆژی‌ یەكشەممەی‌ داهاتو ناوی‌ پاڵێوراوانی پۆستی سەرۆكی‌ هەرێم ڕابگەیەنێت.
A+    A-

 

سەرۆكایەتی‌ پەرلەمانی‌ كوردستان لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردۆته‌وه‌، كاتژمێر 11ی‌ پێشنیوەڕۆی‌ رۆژی چوارشەممە پەرلەمانی‌ كوردستان دەرگای‌ خۆپاڵاوتنی‌ بۆ پۆستی‌ سەرۆكی‌ هەرێم داخست‌و بەگوێرەی‌ خاڵی‌ (3) لەبڕگەی‌ یەكەمی‌ ماددەی‌ (4)ی‌ یاسای‌ كاراكردنەوەی‌ دامەزراوەی‌ سەرۆكایەتی‌ هەرێم، پێویستە لەماوەی‌ دوو ڕۆژدا لەڕۆژی‌ داخستنی‌ دەرگای‌ خۆپاڵاوتن ناوی‌ ئەو پاڵێوراوانە ڕابگەیەندرێت كە مەرجی‌ یاساییان تێدایە.


ڕونیشیكردۆتەوە، بەهۆی‌ بوونی‌ دوو ڕۆژی‌ پشوی‌ فەرمی‌، ڕۆژی‌ یەكشەممە 19/5/2019 ناوی‌ پاڵێوراوەكان لەلایەن دەستەی‌ سەرۆكایەتی‌ پەرلەمانەوە ڕادەگەیەنرێت.





loading...











زۆرترین بینراوەکان