رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌.. بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا و ئاڵمانیا كاتییه‌


نەتەوە  |   17:49:21 2019-05-15  |   (2,454) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وەزارەتی پێشمەرگە نوێترین زانیاری لەبارەی "بڕیاری راگرتنی مەشق و جموجۆڵە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئەڵمانیاو ھۆڵەندا لەعیراق و ھەرێم" ئاشکرا دەکات و بەرپرسێکی وەزارەتەکەش رایدەگەیەنێت، "بڕیارەکە بۆ چەند رۆژێکەو ھەفتەی داھاتوو دەستپێدەکاتەوە".
A+    A-

 

له‌وباره‌یه‌وه‌ لیوا قارەمان کەمال، جێگری سەرۆکی دەستەی ئەرکانی ئۆپراسیۆنەکانی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندوه‌، بڕیاری راگرتنی مەشق و جموجۆڵە سەربازییەکانی سوپای ئەمریکاو ئەڵمانیاو ھۆڵەندا لە عیراق و ھەرێمی کوردستان، کاتییەو لەچەند رۆژی داھاتوودا دەستپێدەکاتەوە.


بەوتەی ئەو بەرپرسە باڵایەی وەزارەتی پێشمەرگە، ھەفتەی داھاتوو پڕۆسەی مەشقپێکردنی ھێزە عیراقیەکان و پێشمەرگە لەلایەن ئەمریکاو ئەڵمانیاو ھۆڵەنداوە دەستپێدەکاتەوە.


لەبارەی کاریگەری ئەو بڕیارەی ئەمریکا لەسەر راگرتنی ھاوکارییە داراییەکانیان بۆ پێشمەرگە کە بەشێکیان بۆ موچەیە، قارەمان کەمال له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی ئێس ئێن ئێن ئاشکراشیكرد، ئەو دوو پرسە جیاوازن و بڕیارەکەی ئەمریکا کاریگەریی لەسەر ئەو ھاوکارییانە نابێت.


بەرپرسەکەی وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر قسەی شێخ موزاحم حوێت وتەبێژی ھۆزە عەرەبەکان لەناوچە دابڕێندراوەکان لەبارەی زیادبوونی ژمارەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عیراق و ھەرێم ھاتەدەنگ و وتی: "وەکو وەزارەتی پێشمەرگە ئاگادار ئەوە نین کە ئەمریکا ژمارەی ھێزەکانی لە ھەرێم و عیراق زیاد کردبێت".





loading...











زۆرترین بینراوەکان