چەند پڕۆژەیەك بۆ فەرمانبەران و هاوڵاتیان دەخرێنە كار


نەتەوە  |   17:41:10 2019-05-15  |   (1,354) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەرپرسێكی باڵای حكومه‌تی "هه‌رێم" چەند پڕۆژەیەكی كابینەی داهاتوو بۆ بواری ئەكترۆنی و سیستەمی داتاپەیس بۆ حكوومڕانی ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت لە ساڵی یەكەم و دووەم چەند پڕۆژەیەك جێبەجێ دەكرێن.
A+    A-

 

هیوا ئەفەندی،سەرۆكی فەرمانگەی تەكنەلۆژیاو زانیاری ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان له‌ لێدوانێكدا بۆ هه‌فته‌نامه‌ی باس رایگەیاندوه‌، كابینەی نۆیەم گرنگیەكی زیاتر بە خزمەتگوزاریە ئەلیكترۆنیەكان دەدات و كاری باش بۆ بواری ئەلیكترۆنی حكوومەت دەكرێت، ئەوەی ئاگادارم كابینەی نوێ كۆمەڵێكی زۆر لە پڕۆژەی ئەلیكترۆنی ئامادەكردووە و دەیەوێت لە ساڵی یەكەم و دووەمی كابینەكە جێبەجێی بكات".


ناوبراو رونیشیكرده‌وه‌، "هەندێك لەو پڕۆژانە راستەوخۆ خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان دابین دەكا، هەندێكی تریش پتەوكردنی حكوومڕانیە لە رێگەی داتا و سیستەمی دروست، هەروەها كابینەكە زۆر گرنگی بە داتاكانی بایۆمەتری دەدات و كاریان لەسەر دەكات". 


ئاشكراشیكرد، بۆدەستپێكردنی قۆناخی دووەمی بایۆمەتری چاوەڕوانی كابینەی نۆیەمی حكوومەت دەكەن و"پێویستمان بە بودجەیەك هەیە، بەڵام ئەوەی كە زۆر گرنگە بڕیارە سیاسیەكەیە كە كابینەی داهاتوو ئەو بڕیارە دەدات، چونكە قۆناخی دووەم قۆناخی بڕیاری گرنگ دەبێ".


به‌وته‌ی بەرپرسەكەی ئەنجومەنی وەزیران "لە قۆناخی دووەمی سیستەمی بایۆمەتری، كەوا كابینەی تازە دەیكات هەموو ژمێریاری فەرمانگەكان دەكرێنە ئەلیكترۆنی، مووچە بە ئەلیكترۆنی دەكرێت و كاری دەستی نامێنێت".


ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئەو زانیاری و داتایانەی كۆكراونەتەوە، لە قۆناخی دووەم بڕیاریان پێ وەردەگیرێت و"داتای دوو مووچەیمان لایە كە زیاتر لە 100 هەزار كەسە،بۆ ئەوەش لێكۆڵینەوە لە قۆناخی دووەم لەسەر ئەو كەسانە دەكرێـت و یەكلایی دەكرێتەوە كێ یاساییە و كێ نایاساییە، هەروەها 10 بۆ 15 هەزار كەسیش بۆنی ئەوەیان لێ دێت خانەنشینی  نایاسایی بن ئەوانەش لەو قۆناخەدا رێكاریان بەرامبەر دەگیرێتە بەر".


هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، بە گشتی لە قۆناخی دووەمی بایۆمەتریدا  8 بەش كاریان لەسەر دەكرێت "مووچەی یاسایی و نایاسایی لەگەڵ خانەشینی یاسایی و نایاسایی یەكلایی دەكرێنەوە،ژمارەی بێ هاوتای كەسی بۆ فەرمانبەران دروست دەكرێت، هەركەس ژمارە ئەلیكترۆنی دەبێت و ناگۆڕێت و هەموو خزمەتگوزاریەك بۆ فەرمانبەر دەبەسترێتەوە بەو ژمارەیە،هەموو وەزارەتەكان دەبنە خاوەنی میلاكاتی ئەلیكترۆنی".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان