له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی موچه‌ی‌ مانگی‌ سێ بڕه‌ پاره‌یه‌ك بۆ موچه‌خۆران ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌


نەتەوە  |   16:09:30 2019-05-15  |   (8,652) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وه‌زاره‌تی‌ "پێشمه‌رگه‌" رونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ چاره‌نوسی ئه‌و ئه‌فسه‌رو پێشمه‌رگانه‌ ده‌دات كه‌ له‌موچه‌ی‌ مانگی‌ یه‌كی‌ ئه‌مساڵدا بڕه‌ پاره‌یه‌كیان به‌ناوی‌ لێبڕینی‌ پێشنه‌كانه‌وه‌ لێبڕدرابوو و به‌رپرسێكی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دوای ته‌رخانكردنی‌ پاره‌كه‌ له‌وه‌زاره‌تی‌ دارایی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ سێی ئه‌مساڵدا جیاوازی‌ ئه‌و موچه‌یان بۆ خه‌رج ده‌كرێته‌وه‌.
A+    A-

 

جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری‌ گشتی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاندوه‌، له‌رێی یه‌كه‌ی‌ ژمێریارییه‌وه‌ داوا له‌وه‌زاره‌تی‌ دارایی هه‌رێم كراوه‌، كه‌ ئه‌و پاره‌ی‌ له‌موچه‌ی‌ مانگی‌ یه‌كی‌ ئه‌مساڵدا له‌ به‌شێك له‌ئه‌فسه‌رو هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ بڕدرابوو پاره‌كه‌ له‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابوری‌ هه‌رێمه‌وه‌ بگوازرێته‌وه‌ بۆ سه‌ر حسابی وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌.


ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی وتیشی: چاوه‌ڕوانده‌كرێت وه‌زاره‌تی‌ دارایی پاره‌كه‌ بگوازێته‌وه‌ بۆ سه‌ر حسابی وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ و ئه‌و ئه‌فسه‌ر و پێشمه‌رگانه‌ی‌ كه‌ له‌موچه‌ی‌ مانگی‌ یه‌كی‌ ئه‌مساڵدا بڕه‌ پاره‌یه‌كیان لێبردراوه‌ بۆیان بگه‌ڕێندرێته‌وه‌.


رونیشیكرده‌وه‌، چاوه‌ڕوانده‌كرێت دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ پاره‌كه‌مان بۆده‌گوازرێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ موچه‌ی‌ مانگی‌ داهاتوودا كه‌ ده‌كاته‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ سێ ئه‌و جیاوازی‌ موچه‌یه‌ی‌ كه‌ به‌ناوی‌ لێبڕینی‌ پێشینه‌كانه‌وه‌ بڕدرابوو بۆ ئه‌و ئه‌فسه‌رو پێشمه‌رگانه‌ بگه‌ڕێندرێته‌وه‌.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان