ئه‌مریكا له‌ باره‌ی هه‌رێم و عێراقه‌وه‌ بڕیارێكی چاوه‌ڕێنه‌كراوی ده‌ركرد


نەتەوە  |   14:31:40 2019-05-15  |   (2,128) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئەمریکا داوا لە "بەشێک لە کارمەندانی لە باڵیۆزخانەی عێراق و کۆنسوڵخانەی هەولێر دەکات"، عێراق جێبێڵن و بگەڕێنەوە ئەمریکا.
A+    A-

 

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاندووە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا فەرمانی چوونەدەرەوە لە عێراق بەو کارمەندانە دەکات، کە کاری پێویستیان لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر نییە.


بەپێی راگەیێندراوەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بە‌غدا، خزمەتگوزاری ڤیزەی ئاسایی هەم لە باڵیۆزخانە و هەمیش لە کۆنسوڵخانەی ئەمریکا بە شێوەیەکی کاتی رادەگیرێت. 


هاوکات راشیگەیاندووە، حکومەتی ئەمریکا تواناکانی سنووردارن بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بەپەلە بە هاووڵاتیانی ئەمریکا لە عێراق. 


پێشتریش باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکی دیکەیدا داوای لە هاووڵاتیانی ئەمریکای کردبوو خۆیان لە گەشتکردن بۆ عێراق بە دووربگرن، هاوکات داواشی لەو ئەمریکیانە کردبوو کە لە عێراقن، پێویستە بە ئاگاییەوە بجوڵێنەوە.


ئەمه‌ش لە کاتێکدایە کە ئێستا گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران گەیشتوونەتە لووتکە و مەترسی روودانی جەنگ لە نێوانیان لە ئارادایە.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان