خشته‌ی موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان راگه‌یه‌نرا


نەتەوە  |   13:57:14 2019-05-15  |   (3,122) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وه‌زاره‌تی‌ دارایی حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان خشته‌ی‌ موچه‌ی‌ سه‌رجه‌م ده‌سته‌و وه‌زاره‌ته‌كانی‌ ڕاگه‌یاند، "به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و خشته‌یه‌ش تاوه‌كو ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو 23ی‌ ئه‌م مانگه‌ ته‌واوی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ دوو دابه‌شده‌كرێت".
A+    A-

 

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ ده‌ست كه‌وتوون، ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو 19ی 5ی 2019 موچه‌ی‌ هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانی‌ (شاره‌وانی‌, كاره‌با, گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن، پلاندانان)و دیوانی‌ چاودێری دارایی و ده‌سته‌كانی‌ (مافی‌ مرۆڤ، وه‌به‌رهێنان, ده‌ستپاكی‌, ژینگه‌, ناوچه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌رێم)و ده‌زگای‌ مین و كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان دابه‌شده‌كرێت.


ڕۆژی دوشه‌ممه‌ی داهاتووش هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانی‌ (بازرگانی‌, ڕۆشنبیریی و لاوان، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێیكردن) هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی‌ هه‌رێم و حكومه‌ت و په‌رله‌مان موچه‌یان پێده‌درێت.


هاوكات بۆ ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌ش 21ی ئایار موچه‌ی‌ خانه‌نشینی‌ سه‌ربازیی دابه‌شده‌كرێت و چوارشه‌ممه‌و پێنجشه‌ممه‌ش كه‌ ده‌كاته‌ 22ی 23ی ئایار موچه‌ی‌ خانه‌نشینی‌ شارستانی‌ دابه‌شده‌كرێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان