ڕۆژی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم ئاشكرا دەكرێت 


نەتەوە  |   20:19:59 2019-05-14  |   (532) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئەندامێكی لیژنەی یاسایی پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، "بە چاودێری پەڕلەمان، سەرۆكی هەرێم گەورەترین فڕاكسیۆن بۆ پێكهێنانی حكومەت ڕادەسپێرێت".
A+    A-

 

دوای زیاتر لە 7 مانگ تا ئێستا كابینەی حكومەتی هەرێم پێكنەهێنراوە و بەپێی زانیارییەكانیش، دوای هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم، كەسی كاندیدكراو بۆ سەرۆكی حكومەت ڕادەسپێردرێت بۆ پێكهێنانی كابینەكەی.


له‌وباره‌شه‌وه‌ ڕوپاك ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەڕلەمانی كوردستان بە سایتی خه‌ڵكی راگه‌یاندووه‌، سێ ڕۆژ بۆ خۆپاڵاوتنی ئەو كەسانەی دەیانەوێ خۆیان كاندید بكەن بۆ سەرۆكی هەرێم خەریكە كۆتایی دێت و دواتر دوو ڕۆژ بۆ ڕاگەیاندنی ناوەكان و دوو ڕۆژیش بۆ تانەدان و سێ ڕۆژی دواتر، كە بە هەموویەوە 10 ڕۆژە دەخایەنێت و سەرۆكی هەرێم هەڵدەبژێردرێت.


سەبارەت بە ڕاسپاردنی كاندید و گەورەترین فڕاكسیۆن ناوبراو ئاشكرایكرد، ئەو بابەتە لە دەسەڵاتی سەرۆكی هەرێمدایە، كە گەورەترین فراكسیۆن بە چاودێری پەڕلەمان ڕادەسپێرێت.


ڕۆژی 12-5 دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمانی كوردستان دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی هەرێم كردەوە و بەپێی زانیارییەكانیش تا ئێستا 4 كەس خۆیان كاندید كردووە و تاكو سبەی كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆش مۆڵەت دەدرێتە هەر كەسێك خۆی كاندید بكات.


بەپێی یاساكانی پەڕلەمانی كوردستان بەرواری 22ی ئەم مانگە دەبێت پەڕلەمانی كوردستان كۆببێتەوە و لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی هەرێم هەڵبژێرێت و دیارترین ئەو كەسانەشی خۆیان كاندید كردووە، نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانە و بەپێی ڕێككەوتنی نێوان پارتی و یەكێتی و گۆڕان و كەمە نەتەوەكان ناوبراو بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم هەڵدەبژێردرێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان