دابه‌شكردنی موچه‌ خێراتر ده‌كرێت.. خشته‌ی موچه‌ راگه‌یه‌ندرا


نەتەوە  |   19:15:23 2019-05-14  |   (10,531) جار خوێندراوەتەوە

loading...
پارەكەی "بەغدا" گەیشت و وەزارەتی دارایی خشتەیەكی نوێی موچەی راگەیاند، كە شەش وەزارەت و چەند شوێنێكی دیكە موچە وەردەگرن.
A+    A-

 

له‌وباره‌یه‌وه‌ عابد ساڵح، بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق رایگەیاندوه‌، موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە خەرجكراوە، بەڵام تائێستا نووسراوەكە نەگەیشتۆتە بانكی ناوەندی عیراق.


ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی ئێس ئێن ئێن وتیشی:"چاوەڕێ دەكرێت سبەینێ نووسراوەكە بگاتە دەستمان و راستەوخۆ پارەی موچەی فەرمانبەران دەخەینەسەر حسابی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم".


دوابەدوای خەرجكردنی موچەی فەرمانبەران لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە، وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی موچەی بۆ سبەینێ گۆڕی و بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست كەوتوون، سبەینێ چوارشەممە 15/5/2019، موچەی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی، كەمئەندامان، خوێندنی باڵا، سامانە سروشتییەكان، وەزارەتی داد، وەزارەتی ئەوقاف دابەشدەكرێت.


هەر لەزانیارییەكاندا هاتووە"رۆژی پێنجشەممە 16/5/2019، موچەی وەزارەتی ناوخۆ، ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای ئاسایش و هێزەكانی زێرەڤانی و بەرگری فریاكەوتن و رەگەزنامە دابەشدەكرێت".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان