بێژەرێک لەسەر منداڵەکەی شازادە هاری دەرکرا


نەتەوە  |   19:10:19 2019-05-14  |   (4,455) جار خوێندراوەتەوە

loading...
کەناڵی "بی بی سی" بێژەرێكی لەسەر نوکتەیەک بەرامبەر بە منداڵەکەی شازادە هاری دەرکرد.
A+    A-

 

دانی بیکەر، كه‌ یەکێکبوو لە بێژەرەکانی کەناڵی بی بی سی پێنج، به‌هۆی تویتێکی تەنزئامێزی دەربارەی منداڵە تازە لەدایکبووەکەی کۆشکی پاشایەتی بەریتانیا و منداڵی هەردوو کەسایەتی شازادە هاری و مێگان مێرکڵ كه‌ بڵاویكردبۆوه‌، له‌ کەناڵەکەی دەرکرا.


لە تویتەکەی دانیدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوکرابووەوە و دواتر سڕایەوە، وێنەی هەردوو هاوسەرەکە "شازادە هاری ومێگان مێرکڵ" دەردەکەوێت، کە دەستی مەیمونێکیان گرتووە، كه‌ جل و بەرگی لەبەردایە، لەسەر وێنەکەش نوسیویەتی "منداڵی پاشایەتی لە نەخۆشخانە دەرچوو".


 





loading...











زۆرترین بینراوەکان