سوده‌كانی خواردنی هه‌نجیر له‌ ره‌مه‌زاندا


نەتەوە  |   14:16:54 2019-05-14  |   (269) جار خوێندراوەتەوە

loading...
خواردنی میوه‌كان هه‌موو كات به‌سودن، به‌ڵام چه‌ند میوه‌یه‌ك هه‌ن، كه‌ به‌تایبه‌تی له‌ ره‌مه‌زاندا سودێكی زۆر به‌ له‌ش ده‌گه‌یه‌نن، یه‌ك له‌و میوانه‌ هه‌نجیره‌.
A+    A-

 

خواردنی هەنجیر لە مانگی رەمەزاندا و لە دوای بەربانگ یان پارشێو ئەم سوودانەی هەیە:


یەکەم: ڕۆڵێکی چالاک دەگێڕێت لە کەمکردنەوە و چارەسەکردنی قەبزیی گەدەدا.


دووەم: دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی توشبوون بە نەخۆشیی لاوازیی ئێسک.


 سێیەم: دەوڵەمەندە بە ماددەی پۆتاسیۆم کە بۆ ڕیکخستنەوەی کاری دڵ بەسوودە.


چوارەم: پارێزگاری لە کەمبوونەوەی ئاسن لە جەستەدا دەکات.


شاره‌زایانی بواری خۆراك پێشنیاری ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، باشترە ئەوەندەی لە توانادابێت، بە درێژایی مانگی ڕەمەزان هەنجیری وشککراو لەگەڵ شیر، فستق، خورما یان کشمیش بخورێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان