قه‌رزێك ده‌درێته‌ گه‌نجانی هه‌رێم


نەتەوە  |   14:08:48 2019-05-14  |   (3,608) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بە هاوكاریی دوو بانك، "یەكێتی هاوردە و هەناردەكارانی كوردستان" قەرزێكی 30 ملیۆن دیناری دەدات بەهەر گەنجێكی بازرگان بە مەرجێك ئەو كەسەی قەرزەكە وەردەگرێت دەست بە كاری بازرگانی بكات و لەو ڕێگەیەوە كاری پێ بكات.
A+    A-

 

مستەفا عەبدولڕەحمان، سەرۆكی یەكێتیی هاوردە و هەناردەكارانی كوردستان ڕایگەیاندوە: "بە مەبەستی گەشەی زیاتری ئابووریی هەرێمی كوردستان، یەكێتیی هاوردە و هەناردەكارانی كوردستان لەگەڵ هەردوو بانكی دیجلە و فورات ڕێك كەوتووە بۆ پێدانی قەرز بە بازرگانە گەنجانەكان، چونكە زۆر ئەنداممان هەیە كە سەرمایەیەكی سنوورداریان هەیە و بۆ برەودان بە بازرگانییەكەیان پێویستیان بە هاوكاری هەیە."


سەرۆكی یەكێتیی هاوردە و هەناردەكاران دەڵێت: "بەپێی ڕێككەوتنی نێوان ئێمە و هەردوو بانكەكە بڕی 30ملیۆن دینار بە هەر گەنجێكی هەرێمی كوردستان دەدرێت، ئەگەر بیەوێ بازرگانی بكات و پێویستی بەو گوژمە پارەیە هەبێت."


عەبدولڕەحمان ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: "هەركەسێك بیەوێ قەرز وەربگرێ، دەتوانێ پشتگیرییەك لە یەكێتیی هاوردەكاران ببات و دواتر ڕێوشوێنی یاسایی بگرێتە بەر بۆ ئەوەی بتوانن كەلوپەل بكڕن، چونكە سیستەمی قەرزەكە وایە گەنجێكی بازرگان بچێتە وڵاتێكی وەك چین كەلوپەل بكرێت و وەسلی كڕینی هەبێت 30 ملیۆن دیناری پێ دەدرێت، ئەگەریش لە هەرێمی كوردستان هەمان كەلوپەل بكرێت، لەو قەرزە سوودمەند دەبێت."
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان