بارزانی بڕیاری به‌ دامه‌زراندنی ئه‌م كه‌سانه‌ دا


نەتەوە  |   13:37:47 2019-05-14  |   (2,726) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سه‌رۆكی حكومه‌تی "هه‌رێم" بڕیاری دامه‌زراندنی بۆ 58 كه‌س له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری ڕاگه‌یاند.
A+    A-

 

به‌گوێره‌ی نوسراوێك، كه‌ واژۆی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی له‌سه‌ره‌و وێنه‌یه‌كی ده‌ست (نه‌ته‌وه‌) كه‌وتوه‌ تێیدا هاتووه‌، "له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری و له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی و به‌هۆی زۆربونی ئیشوكاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی باجه‌كان و خانوبه‌ره‌ی میری، پێویستیان به‌فه‌رمانبه‌ر هه‌بوو له‌بوارو پسپۆڕی جیاجیا".


له‌ نوسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، "بڕیارماندا به‌دامه‌زراندنی 58 كه‌س له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی دارایی به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست كه‌ به‌زنجیره‌ (بێژان حسین حه‌مه‌دئه‌مین ده‌ستپێده‌كات و به‌زنجیره‌ی 58ی تابان فوئاد محه‌مه‌د) كۆتایی دێت".


هاوكات له‌نوسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی باجه‌كان و خانوبه‌ره‌ی میریش كه‌ واژۆی  د.كه‌مال ته‌یب قادر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌سه‌ره‌ بڕیاردراوه‌ به‌ده‌ستبه‌كاربونی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ له‌ڕۆژی‌ 21/4/2019 تا 31/12/2019 به‌مه‌رجێك هیچ موچه‌یه‌كی دیكه‌یان نه‌بێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان