شوێنی خۆحه‌شاردانی به‌غدادی ئاشكرا ده‌كرێت


نەتەوە  |   14:41:21 2019-05-13  |   (444) جار خوێندراوەتەوە

loading...
شارەزایەکی ئەمنی شوێنی ئەبوبەکر بەغدادی ئاشکرا دەکات و دەڵێت "بە پێی لێکدانەوەکانی ڤیدیۆی دەرکەوتنەکەی، بەغدادی لە عێراق و سوریادا نەماوە و پێدەچێت لە ئەفغانستان بێت".
A+    A-

 

زەید حەمید شارەزای بواری ئەمنی لە پەیمانگای لێکۆڵینەوەی پاکستان رایگه‌یاندووه‌،  ئەوە کەرەستانەی لە ڤیدیۆکەی بەغدادیدا دەردەکەون وەک فەرشەکەی ژێری و پشتییەکانی لایەوە و چەکەکەی ئەوە نیشاندەدەن کە ئەگەری هەیە بەغدادی لە ناوچەیەکی پارێزراوی ئەفغانستان بێت.


ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتریش لە کاتی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکەی بەشێک لە چاودێران هەمان قسەیان کردووە و ڕایانگەیاند، لەوانەی ئەبوبەکر بەغدادی عێراق و سوریای جێهێشتبێت.


لە ماوەی ڕابردوودا تۆمارێکی ڤیدیۆیی  بەغدادی بڵاوبووەوە کە  لەلایەن دامەزراوەی"فورقان" بۆ پڕوپاگەندەی ڕێکخراوی داعش لە چەناڵی ڕێکخراوەکە لە ماڵپەڕی کۆمەڵایەتی تێلیگرام بڵاوکرابووەوە.


له‌ تۆماره‌كه‌دا بەغدادی بە ڕیشێکی درێژی خەنەکراوەوە دەردەکەوێت، بەڵام هیچکام لە میوانەکانی دەموچاویان ئاشکرا نەکراوە.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان