له‌ باره‌ی موچه‌ی ئه‌م كه‌سانه‌وه‌ دوابڕیار راگه‌یه‌نرا


نەتەوە  |   14:29:39 2019-05-13  |   (3,419) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وەزارەتی‌ "كارو كاروبای‌ كۆمەڵایەتی‌" لەبارەی‌ كرێ و موچەی مانگانەی‌ كارمەند و كرێكار و دادەی‌ دایەنگەكان بڕیارێك دەردەكات و بڕی موچەكەیان دیاری دەكات.
A+    A-

 

بەگوێرەی‌ نوسراوێكی‌ وەزارەتی‌ كارو كاروباری‌ كۆمەڵایەتی‌ هەرێم، كە لە ڕێگەی بەرێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ و چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌ەوە ئاڕاستەی دایەنگەكان كراوە ئاماژە بۆ ئەوەكراوە "نابێت كرێ و موچەی كارمەندو كرێكارو دادەی‌ دایەنگەكان مانگانە لە 285 دوو سەدو هەشتا و پێنج هەزار دینار كەمتر بێت".


لە نوسراوەكەدا بەڕێوەبەرایەتییەكە‌ دایەنگەكان پابەند دەكات بەدابینكردنی‌ دەستەبەری‌ كۆمەڵایەتی‌ بۆ كارمەندانیان، "بەپێچەوانەوە هەر دایەنگەیەك پابەند نەبێت لێپێچینەوەی‌ بەرانبەر دەگیرێتەبەر".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان