دارایی رونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ هه‌نگاوێكی تایبه‌ت به‌پاشه‌كه‌وت ده‌دات


نەتەوە  |   13:22:10 2019-05-13  |   (3,694) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابووری‌ "هه‌رێم" رونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ كردنه‌وه‌ی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كی‌ تایبه‌ت به‌سه‌رجه‌م قه‌رزه‌كان له‌هه‌رێم ده‌دات و له‌باره‌ی‌ ده‌سه‌ڵات و كاری‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ش جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه‌، هه‌ر هه‌نگاوێك له‌باره‌ی‌ پاشه‌كه‌وته‌وه‌ بنرێت ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌ی ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران كاری‌ له‌سه‌ر ده‌كات.
A+    A-

 

ماڵپه‌ڕی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی له‌ هه‌واڵێكدا بڵاویكردۆته‌وه‌، به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابووری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌ دراون، دامه‌زراندنی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كی‌ تایبه‌ت به‌قه‌رزه‌كان سه‌ر به‌ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران كه‌ تیایدا زانیاری ته‌واو و ورد له‌باره‌ی‌ كۆی قه‌رزه‌كان له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم و فه‌رمانبه‌ران كۆده‌كاته‌وه‌.


ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌ په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابوری‌، وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌سروشتیه‌كان و ته‌واوی‌ فه‌رمانگه‌كانی‌ دیكه‌ ده‌بێت، په‌یوه‌ست به‌و قه‌رزانه‌ی‌ كه‌ له‌ئه‌ستۆی حكومه‌تن یاخود قه‌رزی فه‌رمانبه‌رانیش كه‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردوودا پاشه‌كه‌وتكراوه‌.


باسله‌وه‌شكراوه‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی چه‌ند به‌رێوه‌رایه‌تیه‌كی‌ هه‌یه‌ و هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌ی ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران ده‌كه‌ن كه‌ تایبه‌ت به‌قه‌رزه‌كان، له‌داهاتوودا هه‌ر هه‌نگاوێك له‌باره‌ی‌ پاشه‌كه‌وته‌وه‌ بنرێت ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌ی ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران كاری‌ له‌سه‌ر ده‌كات.





loading...











زۆرترین بینراوەکان