خشتەی موچەی رۆژی سێشەممەش راگەیەنرا


نەتەوە  |   20:03:28 2019-05-12  |   (9,100) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وەزارەتی "كارو كاروباری كۆمەڵایەتی"، رێوشوێنەكانی دابەشكردنی موچەی مانگی (2)ی وەزارەتەكەو كەمئەندامان تەواو دەكات، به‌رپرسێكی وەزارەتەكەش رایدەگەیەنێت: ئاگادار كراوینەتەوە كە رۆژی سێشەممە موچەی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی و كەمئەندامان دابەشدەكرێت.
A+    A-

 

فوئاد سدیق، بەڕێوەبەری گشتی دیوان لەوەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم، رایگەیاند: هەموو رێكارەكانی دابەشكردنی موچەی مانگی (2)ی وەزارەتمان تەواوبووەو ئەمڕۆش 12/5/2019 واژۆمان لەسەر لیستی موچەی كەمئەندامان كرد.


ناوبراو له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی ئێس ئێن ئێن وتیشی:" ئاگادار كراوینەتەوە كە رۆژی سێشەممە 14ی 5ی 2019 موچەی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و كەمئەندامان دابەشدەكرێت".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان