زیدان به‌ 3 گرێبه‌ست شۆڕشه‌كه‌ی ده‌ستپێده‌كات 


نەتەوە  |   19:57:20 2019-05-12  |   (641) جار خوێندراوەتەوە

loading...
رۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانی ئاشكرایده‌كات، یانه‌ی ریال مه‌درید به‌ سه‌رۆكایه‌تی زه‌ینه‌دین زیدانی راهێنه‌ر، به‌نیازه‌ له‌ شۆڕشێك مێركاتۆی هاوینه‌دا به‌رپا بكات.
A+    A-

 

به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی شۆڕشه‌كه‌ی زیدان به‌ 3 گرێبه‌ست ده‌ستپێده‌كات، ناوبراو پێیوایه‌ ئه‌وانه گرنگترین و پێویستترین یاریزانن بۆ رێكخستنه‌وه‌ی پێكهاته‌كه‌ی.


ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ئه‌و سێ گرێبه‌سته‌ جیاوازه‌ له‌و دوو گرێبه‌سته‌ی، كه‌ ریال مه‌درید ئه‌نجامیداون، كه‌ بریتین له‌ هه‌ریه‌ك له‌ ئیدێر میلیتای به‌رگریكاری به‌رازیلی، كه‌ له‌ پۆرتۆی پورتوگالی كڕیوه‌، هه‌روه‌ها رۆدریگۆ دۆسی یاریزانی به‌رازیلی، كه‌ ئه‌ویش له‌ سانتۆسی به‌رازیلی كڕیوه‌.


به‌پێی رۆژنامه‌كه‌ "زیدان ده‌یه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ، ئیدین هازاردی به‌لجیكی و لوكا یۆڤیچی سڕبی و فێرلاند میندی فه‌ره‌نسی بكات" و "له‌دوای ئه‌و 3 یاریزانه‌، زیدان بیر له‌ كڕینی چه‌ند یاریزانێكی دیكه‌ش ده‌كاته‌وه‌، له‌وانه‌ش كریستیان ئیرێكسنی دانیماركی و ڤان دی بیكی هۆڵه‌ندی".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان