نوێترین زانیاری لە بارەی ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن بەغداوە 


نەتەوە  |   17:39:11 2019-05-12  |   (2,584) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەڕێوەبەری گشتیی لقی هەولێری بانکی ناوەندی "عێراق" لە بارەی گەیشتنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان چەند زانیارییەك ئاشكرا دەكات.
A+    A-

 

عابد مزووری، بەڕێوەبەری گشتیی لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاندوه‌، چاوەڕوانی ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەران دەكەن و بەراورد بە مانگی رابردوو كە لە 18ی مانگ پارەی مووچە نێردران ئەو مانگە یان زووتر لەو كاتە دەگات یانیش رۆژێك دواتر، ئەوەش كێشەیە نییە و ئاساییە و نابێت بكرێتە هەڵای ڕاگەیاندن".


نابراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی باسنیوز وتیشی: فەرمانی خەرجکردنی پارەی مووچە دەربچێت، بڕیاری تەمویلی پارەکە دەدرێتە وەزارەتی دارایی و دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی پارەكە لە ئێمە وەردەگرێت بۆ تەواوكردنی مووچە خەرجی دەكات".


بەگوێرەی بودجەی 2019ی عێراق، مانگانە حکوومەتی عێراق 454 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران و 68 ملیار دیناریش بۆ پێشمەرگە دەنێرێت كە كۆی پارەكە دەكاتە 522 ملیار دینار.





loading...











زۆرترین بینراوەکان