"هەفتەی ئایندە سەرۆكی هەرێم هەڵدەبژێردرێت"


نەتەوە  |   17:39:11 2019-05-11  |   (309) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بڕیارە "دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان" دەرگای خۆ پاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم بۆماوەی سێ رۆژ بكاتەوە، ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتیش ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات "پێشبینی دەكەم هەفتەی ئایندە هەڵبژاردن بۆ كاندید بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم بكرێت".
A+    A-

 

رێبوار بابكەیی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لێدوانێكدا رایگەیاندوه‌، بەپێی یاسای كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم، كە هەفتەی رابردوو بەدەنگی 89 پەرلەمانتار پەسەندكرا ماوەكانی دیاریكردووە و رێوشوێنەكانی روونن دەبێت دەستی بە رێوشوێنەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم بكرێت. 


ناوبراو وتیشی "پێشبینی دەكەم رۆژی یەكشەممە كۆبوونەوەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بەڕێوەبچێت و لەماوەی سێ رۆژدا دەرگای خۆ پاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم بكاتەوە و پاش ئەوە دوو رۆژ بۆ تانە لێدان دیاری دەكرێت پاش راگەیاندنی ناوەكان و پاش یەكلاییكردنەوەی تانەكان لەلایەن دادگەی تەمییزەوە ئیدی هەڵبژاردن بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم دەكرێت."


هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، بەپێی رێوشوێنەكان بێت چاوەڕوان دەكرێت هەفتەی ئایندە پەرلەمانی كوردستان سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەڵبژێرێت.


بەپێی ماددەی چوارەمی یاساكە لەماوەی سێ رۆژ لە بەرواری كردنەوەی دەرگای خۆ پاڵاوتن داواكاریی سیڤی خۆیان پێشكەش بە سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكەن و سەرۆكایەتی پەرلەمان لەماوەی دوو رۆژ لەداخستنی دەرگای خۆ پاڵاوتن ناوی پاڵێوراوەكان رادەگەیەنێت ئەوانەی مەرجی یاساییان تێدایە، هەر كەسێك لەوانەی داواكارییان پێشكەشكردووە ناوەكەی رانەگەیەنرا بۆی هەیە لەماوەی 2 رۆژدا تانە لە بڕیارەكە بدات، دادگەی تەمییزیش لەماوەی دوو رۆژ تانەكە یەكلایی دەكاتەوە و سەرۆكی هەرێم پاش سێ رۆژ لەو یەكلاییكردنەوەیە لەناو پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان