لە شارێكی كوردستان له‌به‌ركردنی پانتۆڵی سێ چارەك و شۆرت قەدەغەكرا  


نەتەوە  |   17:11:39 2019-05-11  |   (326) جار خوێندراوەتەوە

loading...
لە شاری "كەركوك" ڕێگری لەو كەسانە دەكرێت، كە لە شوێنە گشتیەكان و ناو بازاڕی شارەكە بە پانتۆڵی سێ چارك و شۆرتەوە بگه‌رێن هەر كەسێكیش بەوشێوە ببینرێت دەستگیر دەكرێت.
A+    A-

 

لە ڕاگەیەنراوێكدا فەرماندەی بارەگای پێشكەوتووی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك بڵاویكردەوە، لەسەر داوای هاووڵاتیان و سكاڵاكانیان بڕیاردرا بە قەدەغەكردنی لەبەركردنی پانتۆڵی سێچارەك و شۆرت لە شوێنە گشتیەكان و ناوبازاڕی شارەكە.


ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، بڕیارەكە خراوەتە بواری جێبەجێ كردنەوە و هەركەسێك بەو شێوەیە لە شوێنە گشتیەكان و ناو بازاڕی شارەكە ببینرێت دەستگیر دەكرێت.


لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، "مەبەست لە قەدەغەی لەبەركردنی پانتۆڵی سێ چارەك و شۆرت لە لایەن هاووڵاتیانی شارەكە، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە سیمایەكی ناشرین و نا شارستانی دروستكردووە".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان