راگه‌یه‌ندراوێك له‌ كه‌شناسی هه‌رێمه‌وه‌


نەتەوە  |   15:55:50 2019-05-11  |   (1,067) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئه‌مڕۆ "شه‌ممه‌" بومه‌له‌رزه‌یه‌ك چه‌ند ناوچه‌ی هه‌رێم و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی هه‌ژاند، له‌وباره‌شه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌.
A+    A-

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێمدا هاتووه‌، كاتژمێر 1:30 خوله‌كی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 11/5/2019، به‌كاتی هه‌ولێر بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 5.1 پله‌ به‌ پێوه‌ری ریخته‌ر و له‌ قولایی 8 كلیومه‌تر له‌ناوچه‌ سنووری له‌ دووری 41 كم له‌ شاری كرمانشان له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی رویداوه‌.


به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، بومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ ناوچه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌، ده‌ربه‌ندیخان و ته‌نانه‌ت شاری به‌غداش هه‌ستی پێكراوه‌.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان