ئەندامانی کوردی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رونكردنه‌وه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه‌


نەتەوە  |   15:33:58 2019-05-11  |   (4,195) جار خوێندراوەتەوە

loading...
چوار "پەرلەمانتاری کوردی پەرلەمانی عێراق لە لیژنەی دارایی" دڵنیایی دەدەنە هاوڵاتیانی هه‌رێم، کە هیچ کەسێک لە دەسەڵاتیدا نییە یاسای بودجە هەڵبوەشێنێتەوە، جه‌ختیشده‌كه‌نه‌وه‌، هەرێمی کوردستانیش نەوت رادەستی سۆمۆ نەکات بودجەی هەرێمی کوردستان دەبێت بنێردرێت.
A+    A-

 

هه‌ر یه‌ك له‌ هۆشیار عەبدوڵا، د. جه‌مال کۆچەر و شیروان میرزا قادر و ئه‌حمه‌دی حاجی رەشید پەرلەمانتارانی کوردی پەرلەمانی عێراق لە لیژنەی دارایی له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ هاوڵاتیانی كوردستان جه‌ختله‌ده‌كه‌نه‌وه‌، دوای هەوڵ و ماندوبونی بێوچانی ئەندامەکوردەکانی لێژنەی دارایی پشکی هەرێمی کوردستان چەسپێنراوە لە یاسای بودجەی ساڵی 2019دا ، لەوەش گرنگتر ئەوەیە کە موچەی فەرمانبەران جیاکرایەوە لە پابەندبوونی هەرێم بە رادەست کردنی نەوەتەوە بەکۆمپانیای سۆمۆ، ئەوەش گرنتی ئەوەی زامن کردوە کە هیچ کەسێک نەتوانیت ئەویاسایەی کە پشکی هەرێمی کوردستانی تیدا جێگیر کراوە و موچەی فەرمانبەرانی تیدا چەسپاوە هەڵوەشێنێتەوە .


ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌:
رونکردنەوەیەک بۆ جەماوەری خەڵکی کوردستان

دوای هەوڵ و ماندوبونی بێوچانی ئەندامەکوردەکانی لێژنەی دارایی پشکی هەرێمی کوردستان چەسپێنراوە لە یاسای بودجەی ساڵی 2019دا ، لەوەش گرنگتر ئەوەیە کە موچەی فەرمانبەران جیاکرایەوە لە پابەندبوونی هەرێم بە رادەست کردنی نەوەتەوە بەکۆمپانیای سۆمۆ، ئەوەش گرنتی ئەوەی زامن کردوە کە هیچ کەسێک نەتوانیت ئەویاسایەی کە پشکی هەرێمی کوردستانی تیدا جێگیر کراوە و موچەی فەرمانبەرانی تیدا چەسپاوە هەڵوەشێنێتەوە .

بۆیە هاوڵاتیان و فەرمانبەرانی هەرێم دڵنیا دەکەینەوە بەوەی هەڵوەشاندنەوەی یاسای بوجە لەدەسەڵاتی هیچ بەرپرسێکی عێراقدا نیە بە وەزیری نەوتیشەوە کەلەم ڕۆژانەدا لێداوانی داوەو ئەوەی لێخوێنراوەتەوە کە ئەگەر هەرێم پابەند نەبێت ئەوا بغدادیش پابەند نابیت بە ناردنی پشکی هەرێمەوە ،ئەگەر ئەم لێدوانەی وەزیری نەوت راست بێت بۆ پشکی هەرێم یا بۆ ئەو رێژەی زیانەی بەرامبەر ۲٥٠ هەزار بەرمیلەکە دەبڕدرێت ئەوا بەهیچ شیوەیەک ڕاست نییە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ، بەهەموان ڕادەگەیەنین دڵنیاتان دەکەینەوەکە نوێنەرەکاتان لەلێژنەی دارایی مکوڕن لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێم .

ئێمە کە داکۆکیکاری موچەی فەرمانبەرانین بەهیچ جۆرێک داکۆکی لە ناشەفافیەتی مەلەفی نەوتی هەرێم ناکەین و کاردەکەین بۆ ئەوەی ئەو مەلەفە بە یەکجاری چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە و چیتر نەبێتە مایەی کێشە و گرفت بۆ هاونیشتیمانیانی هەرێم .

سەرکەوتووبن.

هۆشیار عەبدوڵا
د جمال کوچەر
شیروان میرزا قادر
احمدی حاجی رەشید

۱۱ ی ئایاری ۲٠۱۹
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان