كه‌ش و هه‌وای رۆژی یه‌كشه‌ممه‌


نەتەوە  |   14:31:44 2019-05-11  |   (1,207) جار خوێندراوەتەوە

loading...
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی "هه‌رێم" گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وای رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی خسته‌ڕوو.
A+    A-

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 12/5/2019،  ئاسمانی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێ په‌ڵه‌هه‌وری جیاجیا.


هه‌روه‌ها نزمترین پله‌ی گه‌رما له‌ پارێزگای هه‌ولێر 16 پله‌و و به‌رزترین پله‌ی گه‌رماش 29 پله‌ له‌ سلێمانی نزمترین پله‌ 15 و به‌رزترین 26 پله‌ ده‌بێت و له‌ دهۆكیش نزمترین 15 و به‌رزترین 28 پله‌ و له‌ كه‌ركوك نزمترین 18 و به‌رزترین پله‌ 31 ده‌بێت، به‌و پێیه‌ بله‌كانی گه‌رما روو له‌به‌رزبوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن.


خێرایی باش له‌ نێوان 5 بۆ 15 كلیومه‌تر ده‌بێت له‌ كاتژمێرێكدا و مه‌ودای بینینیش 10 كلیۆمه‌تر ده‌بێت.





loading...











زۆرترین بینراوەکان