بومه‌له‌رزه‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی هه‌ژاند


نەتەوە  |   13:58:41 2019-05-11  |   (558) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ بومه‌رله‌رزه‌یه‌كی‌ به‌هێز "قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان، كه‌لار، پارێزگاكانی‌ سلێمانی‌ و هه‌ڵه‌بجه‌ی" هه‌ژاند.
A+    A-

 

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاراس مه‌حمود، لێپرسراوی به‌شی بومه‌له‌رزه‌ له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی سلێمانی ڕایگه‌یاندوه‌، "به‌رده‌وام بومه‌له‌ره‌زه‌ له‌سنوری پشتوێنه‌ی نێوان هه‌رێم و ئێران ڕوده‌دات و ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆش له‌قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان و شاری هه‌ڵه‌بجه‌ ڕویداوه‌ له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و بومه‌له‌رزانه‌یه‌ كه‌ له‌سنووری ئێران و هه‌رێم ڕوو ده‌ده‌ن".


ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پشووه‌، بۆیه‌ نازانرێت پله‌ی بومه‌له‌رزه‌كه‌ ده‌ربه‌ندیخان و هه‌ڵه‌بجه‌ به‌پێوه‌ری ڕێخته‌ر چه‌ند بووه‌".


به‌پێی وته‌ی به‌رپرسانی‌ كه‌شناسی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ زیاتر قه‌زای‌ ده‌ربه‌ندیخانی‌ گرتۆته‌وه‌، به‌ڵام جگه‌ له‌هه‌ڵه‌بجه‌، له‌شاری سلێمانی‌ و قه‌زای‌ كه‌لار (ناوه‌ندی‌ ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان)یش هه‌ستی‌ پێكراوه‌.





loading...











زۆرترین بینراوەکان