له سلێمانی رۆژانە ٢٤ كاتژمێر کارەبا دابین دەکرێت


نەتەوە  |   13:13:22 2019-05-11  |   (1,177) جار خوێندراوەتەوە

loading...
له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی "كاره‌بای پارێزگای سلێمانی" ئاشكرا ده‌كرێت: به‌کارەبای نیشتیمانی و مۆلیدە رۆژانە لە سنوری پارێزگای سلێمانی ٢٤ سەعات کارەبا دابیندەکرێت.
A+    A-

 

سیروان محەمەد، بەڕیوەبەری راگەیاندنی کارەبای سلێمانی به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كێتی راگەیاندوه‌، لە ئێستادا رۆژانە ٢٠ بۆ ٢٢ سەعات کارەبای نیشتیمانی دەدرێتە هاوڵاتیان و ئەو کاتانەش کارەبای نیشتیمانی نیە کارەبای مۆلیدە دابین دەکرێت و بە گشتی لە رۆژێکدا ٢٤ سەعات کارەبا دابیندەکرێت.


ئاماژەی بەوەشکردوه‌، تا ئێستا پێشبینی ئەوە نەکراوە کە بە بەرزبونەوەی پلەکانی سەعاتەکانی پێدانی کارەبا کەم بکرێتەوە.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان