مه‌لا عه‌لی‌ كه‌ڵه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م وێنه‌یه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات


نەتەوە  |   19:23:50 2019-05-10  |   (3,062) جار خوێندراوەتەوە

loading...
مه‌لا عه‌لی‌ كه‌ڵه‌ك رایگه‌یاند، كه‌ ده‌ستكاری‌ وێنه‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ "خانمه‌بێژه‌ر كانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌یی" كراوه‌ و بوختانی‌ بۆ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێت: ئه‌و وه‌ك كچم وایه‌ ئه‌گه‌ر سه‌ریشی ماچ بكه‌م وه‌ك كچ و باوكێكه‌.
A+    A-

 

مه‌لا عه‌لی‌ كه‌ڵه‌ك له‌سه‌ر وێنه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ‌ كانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌یی، خانمه‌بێژه‌ری‌ كه‌ناڵی‌ رووداو روونكردنه‌وه‌ ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ "بوختانم بۆده‌كه‌ن، وێنه‌كه‌ ده‌ستكاری كراوه‌".


له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا مه‌لا عه‌لی‌ كه‌ڵه‌ك نووسیویه‌تی‌: "دیاره‌ له‌په‌راوێزی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌م چه‌ند وێنه‌یه‌كی به‌نده‌ و راگه‌یاندكار خاتوو كانی هه‌ڵه‌بجه‌یی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان،كه‌زۆرێك پێیان وایه‌ ئه‌م وێنه‌یه‌ نه‌شیاوه‌و نه‌ده‌با وێنه‌كه‌م له‌گه‌ڵی بگرتبا".


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، "به‌نسبه‌ت خاتوو كانی به‌ر له‌هه‌موو شتێك وه‌ك كچی خۆم سه‌یری ده‌كه‌م و پێم وایه‌ زیاده‌ڕۆییه‌كی زۆر له‌م وێنانه‌ كراوه‌ و ده‌ستكاری وێنه‌كه‌ كراوه‌ و فۆتۆشپه‌، وێنه‌ راسته‌قینه‌كه‌ دیاره‌ كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قۆڵی له‌ قۆڵم هه‌ڵنه‌كێشاوه‌ والله بوختانم بۆكراوه".


ده‌شڵێت: "كه‌ ده‌ڵێم ئه‌و وه‌ك كچم وایه‌ ئه‌گه‌ر سه‌ریشی ماچ بكه‌م وه‌ك كچ و باوكێكه‌ نه‌زیاتر"، باسی‌ له‌وه‌شكردووه‌، "به‌نده‌ نزیك (30) ساڵه‌ له‌خزمه‌تی خه‌ڵكیم زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی سه‌ردانم ده‌كه‌ن كچ و ئافره‌تانن، هه‌میشه‌ به‌چاوی دایك و خوشكم سه‌یری هه‌مووانم كردوه‌ چونكه‌ له‌ئیمان و نه‌فسی خۆم زۆر دڵنیام، به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی به‌درێژایی ئه‌م ماوه‌یه‌ ته‌نانه‌ت قسه‌یه‌كیشمان نه‌هاتۆته‌ سه‌ر و دیاره‌ كانی خان وه‌ك ئه‌م خه‌ڵكه‌ به‌كچی خۆم زانیوه‌ به‌شانازییه‌وه‌ ڕێم پێدا كه‌ وێنه‌م له‌گه‌ڵ بگرێت، گه‌رده‌نی هه‌موو لایه‌كتان ئازاد ده‌كه‌م به‌ئه‌وانه‌شی قسه‌ی نه‌شیاویشم پێ ده‌ڵێن".


 





loading...











زۆرترین بینراوەکان