وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم نوسراوێكی ئاراسته‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ كرد


نەتەوە  |   18:20:03 2019-05-10  |   (2,902) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێم بڕیارێکی لەبارەی "نوێکردنەوەی رێژەی داهاتی" فەرمانگەیەك دەرکرد.
A+    A-

 

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی كه‌ واژۆی رێباز حملان، وەزیری دارایی بەسەرەوەیە، تێیدا هاتووە، "پاڵپشت بە نووسراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 2153 لە 19/4/2019، رەزامەندی وەرگیرا لەسەر نوێکردنەوە و دابەشکردنی رێژەی داهاتی بەرێوەبەرایەتییەکانی وێستگەی کێش لە پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی و دهۆک)".


ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، رێژەی داهاتەکە 45%ی دەبێتە داهاتی کۆتایی بۆ وەزارەتی دارایی، رێژەی 15%ی بۆ بەرێوەبەرایەتییەکانی وێستگەکانی کێشکردن و رێژەی 40%ی بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاککرنەوە و پاراستنی رێگاوبان خەرج دەکرێت، هه‌روه‌ها ئەو بڕیارە لە رێکەوتی 1/1/2019ـەوە تاکو 31/12/2019 جێبەجێ دەکرێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان